به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بە دەرکردنی پەیامێک دوابەدوای شەهادەتی موحسێن فەخری زادە زانای ناڤۆکی و مووشەکی جەختی کرد: ئەمڕۆکە رێگای سازش داخراوە و تۆڵە سەندنەوە لە هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە گەورەیە کە تێچووی قورسی ئەو تیرۆرگەلە دیاری دەکات بۆیان.
ڕووداوی تیرۆریستی شەهید کردنی موحسێن فەخری زادە، جارێکی دیکە ڕوخساری پڕ لە ڕقی ئیسرائیل و ئیستکباری جیهانیی لە دژی نەتەوەی ئێران دەرخست.
شیاوی باسە کە بنکە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان هەوڵ بدەن بۆ ناسینەوە، دەستگیری و سزادانی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە. ئەمڕۆکە رێگای سازش داخراوە و تۆڵە سەندنەوە لە هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە گەورەیە کە تێچووی قورسی ئەو تیرۆرگەلە دیاری دەکات بۆیان.